بەڕیوەبەریەتی گەشەپێدانی کار (CDC) ی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ڕایدەگەیەنتێت کە ڕێکخراوی (IREX) ئەمریکی پرۆگرامێکی ڕاهێنانی گەشەپێدانی کاری ٥ مۆدیلی بۆ گەنجان لە هەموو عێراق ڕادەگەیەنێت، خوێندکارانی پەیمانکەکەشمان دەتوانن بەشداری لەم پرۆگرامەدا بکەن.
پرۆگرامەکە چەند بابەتێک لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە:
· بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە(Critical Thinking)
· لێهاتوویی چاوپێکەوتن (Interview Skills)
· لێهاتوویی پێشکەشکردن (Presentation Skills)
· پەیوەندی پیشەیی (Professional Communication)
· دەستپێکردن و بەڕێوەبردنی یانەکانی خوێندکاران (Starting and Running Student Clubs)
پرۆگرامەکە بەشێوەی ئۆنلاین بە زمانی ئینگلیزی بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ بۆ زمانی کوردی و عەرەبی. خولەکە لە ئێوارانی یەکشەممە و سێشەممە لە ٢٦ی شوبات – ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچن.
مەرجەکانی بەشداریکردن:
· بەشداربوو دەبێت تەمەنی لە نێوان ١٨ بۆ ٢٢ ساڵ بێت.
· بەشداربوو لە ئێستادا لە ناو عێراقدا بژی.
· ئەو بەشداربوانەی شارەزایی زمانی ئینگلیزی ئاستی ناوەندی و سەرووترن چانسی زیاتریان هەیە بۆ ئەوەی پێشنیار بکرێن بۆ بەشداریکردن.
داواکاری پێشکەشکردن لە ٦-١٤ی شوباتی ٢٠٢٣ کراوەیە، بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامەکەو ناو تۆماركردن، کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە :
https://forms.office.com/pages/responsepage.aspx?id=5uCZwdpjvkWO6-dSLAFy0aiquGLmXJdBuIKXA2ItXXVUMlU0UVkxVkZYV08xUk1KNEc5SDMwR0pKWi4u&fbclid=IwAR2A5MDyOud_1EQB9rCrCMNZe1QzpA7Hc_UySEp2SOtDr8sq1HlZP3C09f4